لیژنه‌ى دارایى نوێنه‌رایه‌تى:بودجه‌ى 2021 زیاتر له‌ 250 هه‌زار پله‌ى دامه‌زراندن له‌ خۆ ده‌گرێت

ناوخۆ
  • 12-12-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع-نور زه‌یدى

     
    لیژنه‌ى دارایى نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، جه‌ختیكرده‌وه‌ كه‌ هه‌وڵى جددى ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى 250 هه‌زار پله‌ى دامه‌زراندن له‌ خۆ بگرێت،ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد بودجه‌ى گشتى شایسته‌ داراییه‌كانى بریارى 315 له‌ خۆ ده‌گرێت.
     
    ناجى سعێدى ئه‌ندامى لیژنه‌كه‌ بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) راگه‌یاند:" بودجه‌ى گشتى ساڵى داهاتوو ئه‌گه‌رى هه‌یه‌ له‌ دانیشتمى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌ رۆژى سێشه‌ممه‌ى داهاتوو ده‌نگى له‌سه‌ر بدرێت".
     
    ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد" لیژنه‌ى دارایى كارده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى له‌ بودجه‌ى گشتى ساڵى داهاتوو له‌ میان سرنه‌وه‌ و نوێ كردنه‌وه‌ 250 هه‌زار پله‌ى دامه‌زراندن له‌ خۆ بگرێت".
     
    وتیشى "له‌ پرۆژه‌ یاساى بودجه‌ى گشتى ساڵى2021 شایسته‌ داراییه‌كانى بڕیارى 315ى تایبه‌ت به‌ گرێبه‌ست و كرێى رۆژانه‌ له‌ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌زگاكان له‌ خۆ ده‌گرێت".