سه‌رۆك وه‌زیران وسه‌رۆك په‌رله‌مان سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى دانوستانكارى له‌گه‌ڵ شاندى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن

  • 12-12-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

    مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ومحه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى دانوستانكارییان كرد له‌گه‌ڵ شاندى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ومحه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌ى دانوستانكارى هاوبه‌شیان كردووه‌ له‌نێوان حكومه‌تى فیدڕاڵى ولیژنه‌ى دارایی نوێنه‌رایه‌تى وشاندنى هه‌رێمى كوردستان".
    وتیشى"كۆبوونه‌وه‌كه‌ كه‌له‌كۆشكى حكومى سازكرا پابه‌ندبوون به‌جێبه‌جێكردنى یاساى كورتهێنانى دارایی تاوتوێكرد كه‌له‌مانگى ڕابردوو له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌نگى له‌سه‌ردرا،وهه‌روه‌ها باس له‌میكانزمه‌كانى جێبه‌جێكردنى كراوه‌ به‌شێوازێك ڕه‌چاوى دادپه‌روه‌رى بكات له‌دابه‌شكردنى گوژمه‌ى دارایی له‌سه‌رانسه‌رى ناوچه‌كانى عێراق".