به‌غدا-اه‌ع
شاندى وه‌زارى عێراق،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،یاداشتنامه‌ى لێكتێگه‌یشتن له‌بواره‌كانى ئابوورى وكشتوكاڵى له‌گه‌ڵ لایه‌نى میسرى واژۆكرد.
ئه‌میندارێتى گشتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"له گه‌ڕى دانوستانه فه‌رمییه‌كانى نێوان هه‌ردوو شاندى وه‌زارى عێراقى ومیسرى،كهمستهفا مهدبولى سه‌رۆكى وه‌زیرانى كۆمارى میسرى ئاماده‌ى بوو یاداشتنامه‌ى لێتێگه‌یشتن وپرۆتۆكۆڵى هاریكارى واژۆكران".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه ئاماژه‌یشیدا"خالد به‌تال وه‌زیرى پلاندانان له‌سه‌ر لایه‌نى عێراقى هه‌ستاوه بهواژۆكردنى یاداشتنامه‌ى لێكتێگه‌یشتنى تایبه‌ت به‌بوارى نهخشهكێشكردنى سیاسه‌ته ئابوورى وگه‌شه‌پێدان وهاریكارى نێوده‌وڵه‌تى وههرێمایهتى،كه‌چى دكتۆره هاله سه‌عید وه‌زیرى ئابوورى وگه‌شه‌پێدانى ئابوورى له‌سه‌ر لایه‌نى میسرى یاداشتنامهكهى واژۆكردووه".
وتیشى"محه‌مه‌د كه‌ریم جاسم وه‌زیرى كشتو‌كاڵى له‌سه‌ر لایه‌نى عێراقى پرۆتۆكۆڵى هاریكارى تایبه‌ت به‌بوارى پشكنینى كشتو‌كاڵى واژۆكردووه له‌گه‌ڵ سه‌ید قه‌سیر وه‌زیرى كشتو‌كاڵى وچالاككردنهوهى زه‌وییه‌كانى میسر"،ڕوونیشیكرده‌وه"شاندى وه‌زارى عێراق له‌ڕۆژى چوارشه‌ممه‌ى ڕابردووه‌وه به‌رده‌وامه لهدانوستانهكانى له‌گه‌ڵ لایه‌نى میسرى بۆ گه‌یشتن به‌ره‌و قۆناغى پێشكه‌وتووى دانوستانه‌كان وبریاره له‌كاتێكى تر‌ى ئه‌مڕۆ لوتكه‌ى سێقۆڵى له‌نێوان عێراق ومیسر وئهردن له‌قاهیره سازبكرێت".