شاندى وه‌زارى عێراق چاوى به‌سیسى ومه‌دبولى له‌قاهیره‌ كه‌وت

  • 12-12-2020, 00:00
  • +A -A

     قاهیره‌-اه‌ع

    شاندى وه‌زارى عێراق له‌قاهیره‌،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،چاوى كه‌وت به‌عه‌بدولفه‌تاح سیسى سه‌رۆكى میسر.
    په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"شاندى وه‌زارى عێراق،چاوى كه‌وت سه‌رۆك سیسى وهه‌روه‌ها چاویشى كه‌وتووه‌ به‌مسته‌فا مه‌دبولى سه‌رۆك وه‌زیرانى میسر ووه‌زیره‌ میسرییه‌كان".
    جێ ئاماژه‌پێكردنه‌ شاندى عێراق ڕۆژى چوارشه‌ممه‌ى ڕابردوو گه‌یشته‌ قاهیره‌ ،وچه‌ندین دیداریان له‌گه‌ڵ هاوتا میسرییه‌كانیان ئه‌نجامدا،هه‌روه‌ها شانده‌كه‌ سه‌ردانى پایته‌ختى كارگێڕى له‌قاهیره‌ كرد ،وئه‌گه‌ره‌كانى گواستنه‌وه‌ى ئه‌زموونه‌كانیان بۆ عێراق وسوودوه‌رگرتن له‌تواناكانى میسرى تاوتوێكردووه‌.