لیژنه‌ى ئاسایشى نوێنه‌رایه‌تى داواى ده‌سته‌به‌ركردنى كه‌ره‌سته‌ى نوێ بۆ به‌رگرى ئاسمانى ده‌كات له‌پێناو ڕێگه‌گرتن له‌پێشێلكارییه‌كان

ئەمنی
  • 12-12-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع-محه‌مه‌د تاڵبى

     
    و:سۆما جاف
     
    لیژنه‌ى به‌رگرى نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌پێویستى پشتیوانیكردنى سیسته‌مى به‌رگرى ئاسمانى وبه‌تواناكردنى بۆ پاراستنى ئاسمانى عێراق وڕێگه‌گرتن له‌پێشێلكارییه‌كان
    گاتع ڕیكابى ئه‌ندامى لیژنه‌ى ئاسایش وبه‌رگرى نوێنه‌رایه‌تى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"لیژنه‌ى ئاسایش وبه‌رگرى نوێنه‌رایه‌تى میواندارى لیوا ڕوكن ناهل سه‌عدى فه‌رمانده‌ى به‌رگرى ئاسمانى وژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌رى فه‌رمانده‌ییه‌كه‌ى یاوه‌رى كردووه‌ وله‌و دیداره‌ ئه‌ركى به‌رێوبه‌رایه‌تییه‌كه‌ى له‌به‌رده‌م لیژنه‌كه‌ نمایشكرد".
    وتیشى"سه‌عدى ئاماژه‌ى به‌بوونى بۆشایی زۆرى داوه‌ له‌ئاسمانى عێراق به‌هۆى كه‌مى زۆر توانا وئامێره‌كان".
    ڕیكابى ئه‌وه‌یشى وت"زۆر گرنگه‌ بایه‌خ به‌ڕۆڵى ئه‌م به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌ بدرێت كه‌به‌رپرسیارێتى پاراستنى ئاسمانى عێراقى گرتۆته‌ ئه‌ستۆ له‌گه‌ڵ زانینى ژماره‌ وجۆرى فڕۆكه‌كان كه‌دێنه‌ نێو ئاسمانى عێراقه‌وه‌"،داوایشى له‌"حكومه‌ت كرد پشتیوانى به‌رگرى ئاسمانى بكات به‌كه‌ره‌سته‌ وپێداویستى وچه‌كى نوێوه‌ وده‌سته‌به‌ركردنى شاره‌زاییه‌كانى بۆ پاراستنى ئاسمانى عێراق".