سه‌رۆك كۆمار ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له‌لوتكه‌ى جیهانى بۆ كه‌شوهه‌وا وتارى عێراق پێشكه‌ش ده‌كات

  • 12-12-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

     
    به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،وتارى عێراق له‌لوتكه‌ى جیهانى له‌باره‌ى كه‌شوهه‌وا پێشكه‌ش ده‌كات.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆك كۆمار له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"سه‌رۆك به‌رهه‌م وتارى خۆى له‌لوتكه‌ى(خواسته‌كانى كه‌شوهه‌وا) پێشكه‌ش ده‌كات به‌به‌شدارى زیاتر له‌70 سه‌رۆك وسه‌ركرده‌ى جیهان،له‌نێویشیاندا پاپاى فاتیكان فرنسیس،وئه‌نتۆنیۆ گوتێرش سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان،وئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا ،وشى جین بینگ سه‌رۆك چین،وبۆریس جۆنسۆن سه‌رۆك وه‌زیران به‌ریتانیا،وجۆزێبى كۆنتى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیتاڵیا ،وئه‌نجیڵا مێركڵ ڕاوێژكارى ئه‌ڵمانیا". 
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وتیشى"نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان میواندارى لوتكه‌كه‌ ده‌كات به‌به‌شدارى له‌گه‌ڵ فه‌ڕه‌نسا وبه‌ریتانیا وبه‌بۆنه‌ى پێنجه‌میین ساڵیادى واژۆكردنى ڕێككه‌وتنى پاریس له‌باره‌ى كه‌شوهه‌وادا".