بەڕێوبەری دەروازەی عەرعەر: داهاتی ساڵانەمان دەگاتە ملیارێک دۆلار

ناوخۆ
  • 12-12-2020, 00:00
  • +A -A

     ئه‌نبار-اه‌ع

    حه‌بیب كازم عه‌لى بەڕێوەبەری دەروازەی سنوورى عەرعەر رایگەیاند، لەئێستادا دەروازەکەیان بەڕوی هاتوچۆی بازرگانیدا کراوەتەوە و دوای کەمبونەوەی کاریگەرییەکانی کۆرۆناش، بەڕوی هاتوچۆی هاوڵاتیاندا دەکرێتەوە بەوەش پێشبینی دەکرێت ئەو دەروازەیە کە عێراق بە وڵاتانی کەنداو گرێدەدات داهاتی ساڵانەی بگاتە ملیارێک دۆلار.
    عەلی، بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگەیاند، لەئێستادا دەروازەی عەرعەر بەڕوی هاتوچۆی بازرگانیدا کراوەیەوە و 24 کاتژمێر کاروباری بازرگانی راییدەکرێت، رێگریش بە هاوردەکردنی هیچ جۆرە کاڵایەک نادرێت ئەگەر مۆڵەت و بڕوانامەی فەرمی نەبێت.
    ئاماژەی بەوەشکردوە، لەداهاتویەکی نزیکدا دەروازەکە دەگۆڕێت بۆ دامەزراوەیەکی گەورە و سەدان هەلی کار بۆ خەڵکی ئەنبار و کەربەلا دابین دەکات و لەئێستاشدا داهاتی گورمرگی دەروازەکە بەشێوەیەکی بەردەوام لەبەرزبونەوەدایە.
    بەڕێوەبەری دەروازەی عەرعەر ئەوەشی خستوەتەڕو، گرنگی دەروازەکەیان لەوەدایە عێراق بە وڵاتانی کەنداو دەبەستێتەوە و پێشبینیش دەکەن ساڵی داهاتو داهاتی دەروازەکە بۆ ملیارێک دۆلار بەرزببێتەوە.