هه‌ولێر-اه‌ع-سۆما جاف
بڕیار وایه،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،هه‌ردوو حكومه‌تى فیدڕاڵى وشاندى هه‌رێم له‌باره‌ى ده‌سته‌به‌ركردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان كۆببنه‌وه.
لە‌وبارە‌یە‌وە سە‌میر ھە‌ورامی وتە‌بێژی جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)رایگە‌یاند:"بڕیارە پاش نیوە‌ڕۆ، كۆبونەوەی لوتكەى شاندى باڵاى حكومه‌تى هه‌رێم به‌سه‌رۆكایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران لە‌بە‌غدا ئە‌نجامبدرێت لە‌گە‌ڵ مسته‌فا كازمى سەرۆك وەزیرانی عێراق و محه‌مه‌د حه‌لبوسى سەرۆكی ئە‌نجومە‌نی نوێنە‌رانی عێراق و سەرۆكی لیژنەی دارایی نوێنه‌رایه‌تى ، بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی چۆنیە‌تی رێككە‌وتن لە‌نێوان هەرێم و بەغداد".
سە‌میر ھە‌ورامی وتیشی: وەفدی هەرێم هەوڵی زامنكردنی 320 ملیار دینارەكەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم و شایستە داراییە‌كانی هەرێمی كوردستان لە یاسای كورتهێنانی قەرزدا دەدات"،ئاماژه‌یشیدا"لە‌كۆبوونە‌وە‌كانی پێشوودا، لە‌گە‌ڵ حكومە‌تی عێراق و لایە‌نە سیاسییە‌كان، قوباد تاڵە‌بانی رایگە‌یاند؛ ئامادە‌ین رێككە‌وتن لە‌سە‌ر پرسی نە‌وت و دارایی بكە‌ین و ئە‌وە‌ی لە‌سە‌ر حكومە‌تی ھە‌رێمە بە‌پێی یاسا و دە‌ستور جێبە‌جێی دە‌كە‌ین، لە‌بە‌رامبە‌ردا دە‌بێت ماف و شایستە داراییە‌كانی ھە‌رێم دیاری بكرێت و بدرێت.