بابل – ا ه ع فەرماندەیی پۆلیسی بابل ئەمرۆ چوار شەممە، رایگەیاند: لە پرۆسەیەكدا كە لە ناوچە جیاجیاكان ئەنجامیانداوە، 46 داواكراویان دەستگیركردوە كە تۆمەتباران بە ئەنجامدانی تاوانی جۆراوجۆر. لەوبارەیەوە لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوا، وتەبێژی فەرمی پۆلیسی بابل رایگەیاند مەفرەزەكانی پۆلیس لە 24 كاتژمێری رابردوودا لەناوچە جیاجیاكان هەڵمەتێكی گەڕان و پشكنینی ئەنجامداوە، لە ئاكامدا 46 داواكراوی دەستگیركردوە كە تۆمەتبارن بە ئەنجامدانی تاوانی جۆراوجۆر. وتیشی پرۆسەكە پشتی بەستووە بە زانیاری هەواڵگری و فەرمانی دەستگیركردنی داواكراوان لەلایەن دادگاوە، تەئكیدیشكردەوە هێزەكانی پۆلیس بە هاوكاری هێزە ئەمنیەكان لەسەرجەم قەزا و ناحیەكاندا كاردەكات بۆ دەستگیركردنی ئەو كەسانەی ئەمن و ئاسایش تێكدەدەن و تاوان دژی هاوڵاتیان ئەنجام دەدەن.