لاپه‌ڕه‌ى چواره‌مى پرۆسه‌كانى به‌ڵێنى ڕاستگۆ له‌به‌سڕه‌ ده‌ستیپێكرد

ئەمنی
  • 12-12-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌سڕه‌-اه‌ع

    فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌سڕه‌ وكه‌رته‌كانى یاوه‌رى ده‌ستیانكرد به‌جێبه‌جێكردنى قۆنافى سێیه‌مى لاپه‌ڕه‌ى چواره‌مى پرۆسه‌ى به‌ڵێنى ڕاستگۆ.
    فه‌رمانده‌ییه‌كه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"پرۆسه‌كه‌ له‌دوو سه‌نگه‌ره‌وه‌ ده‌ستیپێكردووه‌،یه‌كه‌میان سه‌نگه‌رى باكووره‌ له‌میان لیواى 36ى پیاده‌ وبه‌ڕێوبه‌رایه‌تى پۆلیسى به‌سڕه‌ ولیوا هێزی كوشنده‌ وئاژانسه‌ ئه‌منى وهه‌واڵگیرییه‌كان،وده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى به‌ئامانجى هه‌ڵكووتان وپشكنینى ناوچه‌كانى باكوورى به‌سڕه‌"،ئاماژه‌یشیدا"سه‌نگه‌رى باشووریش له‌میان فه‌رمانده‌یی هێزى ده‌ریاوانى و،فه‌رمانده‌یی پاسه‌وانى سنوور ناوچه‌ى چواره‌مى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌سڕه‌ وئاژانسه‌كانى ئه‌منى وهه‌واڵگیرى وده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى وبه‌شه‌كانى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى پۆلیسى به‌سڕه‌ به‌ئامانجى هه‌ڵكووتان وپشكنینى ناوچه‌كانى باكوورى به‌سڕه‌
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئاماژه‌یشیدا"ئامانجى پرۆسه‌كه‌ ده‌ستگیركردنى داواكراون ونه‌هێشتنى چه‌كى بێ مۆڵه‌ته‌ بۆ چه‌سپاندنى ئاسایش وسه‌قامگیرى له‌میان كه‌رتى به‌رپرسیارێتى له‌پارێزگاى به‌سڕه‌".