كه‌عبى:ده‌ستگیركردن وسیاسه‌تى توندوتیژى له‌هه‌رێم نایاساییه‌ وپێچه‌وانه‌ى ده‌ستووره‌

ئەمنی
  • 11-12-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    حه‌سه‌ن كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،داواى له‌ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێم كرد تیمى كه‌ناڵى عێراقییه‌ى كوردى ئازادبكات،ئاماژه‌یشیدا ده‌ستگیركردن وسیاسه‌تى توندوتیژى له‌هه‌رێم نایاساییه‌ وپێچه‌وانه‌ى ده‌ستووره‌.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"كه‌عبى داواى له‌ده‌سه‌ڵاتدارانى كوردستان كردووه‌ تیمى كه‌ناڵى عێراقییه‌ى كوردى(ئه‌مین ئه‌حمه‌د وسیروان به‌رزان)ئازادبكات كه‌له‌كاتى ڕووماڵكردنى خۆپیشاندانه‌كانى پارێزگاى سلێمانى ده‌ستگیركران".
    به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ كه‌عبى جه‌ختیشیكرده‌وه‌"ده‌ستگیركردن وسیاسه‌تى توندوتیژى كه‌حكومه‌تى هه‌رێم په‌یڕه‌وى ده‌كات نایاساییه‌ وپێچه‌وانه‌ى ده‌ستوور ویاساكانى مافى مرۆڤ وئازادى ڕاده‌ڕبڕینه‌"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"خۆپیشانده‌ران وڕاگه‌یاندنكاران له‌كوردستان هۆكارى گه‌نده‌ڵییه‌كان وچاره‌سه‌رنه‌كردنى كێشه‌ى نه‌وت نه‌بوونه‌ كه‌ته‌مه‌نى ساڵانێكه‌".