حه‌لبوسى: تەواو کردنی سەرکەوتنه‌کان به‌ گەڕانەوەی ئاوارەکانه‌ بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان

ئەمنی
  • 10-12-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

     
    محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌،ەواو کردنی سەرکەوتنه‌کان به‌ گەڕانەوەی ئاوارەکانه‌ بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان و ئاوەدانکردنەوەی ناوچە وێران کراوەکان.
    حه‌لبوسى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"ئەمرۆ بە شانازییەوە یادی داستانی مێژویی و شەڕی یەکلاییکەرەوە دەکەینەوە کە تیرۆری لەناوبرد لە رۆژێکی وەک ئەمرۆدا سەرکەوتن بەسەر تیرۆریستانی داعش راگەیەندرا".
    وتیشى"ئەم سەرکەوتنە جیاواز بوو بە هەموو وردەکاریەکانیەوە، بە کات و ئامراز و شێوازەکەی، سەرکەوتنێک بوو ئیرادەی عێراقیەکان هێنایە بەرهەم، مەرجەعیەتیش بە فتواکەی بنەمای بۆ دانا، گەلش بەهەموو پێکهاتە و ڕەنگەکانی وەڵامیان دایەوە، لەو پێناوەشدا هێزە ئەمنیەکان بە هەموو پێکهاتەکانیەوە جەنگان، پشتیوانی براکانیش هاوکاربوون، هەوڵه‌کان یەکخران لە هێزە سیاسیەکان و ناکۆکیەکان وەلا نران، لە کاتێکدا عێراق روبەروی مەترسی ببووە و مەترسی بۆ سەر وڵات دروست ببوو، خوای گەورە ئەو سەرکەوتنەی بە عێراق بەخشی و وڵاتی پاراست".
    ئه‌وه‌یشى وت"دوای ئەوەی بە قورسی نرخی ئەو ئەو سەرکەوتنەماندا بە خوێنی ئاڵی شەهیدان و دوای لە دەستدانی ئەو شارانەی تیرۆر وێرانی کردن و بۆ چەند ساڵێک ژیان تیایاندا وەستابوو، ئیستاش داوامان لێدەکرێت یەک ریزبین سەرلەنوێ بۆ رزگارکردنی وڵات لە داڕمان بە هۆی بارودۆخی ئابوریەوە کە مەترسیەکەی هیچ کەمتر نییە لەو ساتانەی رووبەرووی تیرۆر بوینەوه‌".
    حه‌لبوسى داواشى لە هەموو لایەک كرد بەرپرسیارێتی هەڵگرن لە چارەسەر کردنی ئاسەوارەکانی تیرۆر و تەواو کردنی سەرکەوتنه‌کان و گەڕانەوەی ئاوارەکان بە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، و ئاوەدانکردنەوەی ناوچە وێران کراوەکان و قەرەبووی زیانلێکەوتوان و چارەسەر کردنی دۆخی توندوتیژی و لەرێی بەدیهێنانی دادی کۆمەڵایەتی.