كازمى سه‌ردانى باره‌گاى فه‌رمانده‌یی ڕۆژهه‌ڵاتى ئه‌نبارى حه‌شدى شه‌عبى ده‌كات

ئەمنی
  • 10-12-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران فه‌رمانده‌ی گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،سه‌ردانى  باره‌گاى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ئه‌نبارى حه‌شدى شه‌عبى له‌شارى فه‌لوجه‌ كرد. 
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى كازمى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"كازمى له‌گه‌ڵ سه‌كرده‌ وجه‌نگاوه‌رانى باره‌گاكه‌ كۆبووته‌وه‌،وپیرۆزباییان لێكردووه‌ به‌بۆنه‌ سێیه‌مین ساڵیادى ڕۆژى سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر تیرۆرستانى داعش".
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو كازمى له‌میان دیدارى له‌گه‌ڵ جه‌نگاوه‌ره‌ قاره‌مانه‌كانى باره‌گاكه‌ ڕایگه‌یاندووه‌ ،ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ گه‌وره‌یه‌ یه‌كڕیزى عێراق پاراست،وئه‌گه‌ر قوربانیدانى شه‌هیدانى قاره‌مانمان نه‌بوایه‌ نه‌ده‌هاته‌ دى وئه‌و خوێنه‌ى ڕژا وئه‌وانه‌ى هێشتا له‌سه‌نگه‌ره‌كان جێگرن له‌پێناو پاراستنى ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ بووه‌".