به‌غدا-اه‌ع
ماتیۆ تۆله‌ر باڵیۆزى ئه‌مریكا له‌به‌غدا،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه،قۆناغى داهاتووى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له‌عێراق كه‌مكردنه‌وه‌ى بوونى سه‌ربازییه‌تى.
باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له‌به‌غدا له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"ئه‌مڕۆ ساڵیادى 10ى مانگى كانوونى یه‌كه‌مه،سێیه‌مین ساڵڕۆژى شكستخواردنى داعشه ،ئه‌م ڕۆژه یادكردنه‌وه‌یه به‌پێویستى ئه‌وه‌ى به‌ئاگا بین بۆ مسۆگه‌ركردنى شكستخواردنى داعش به‌شكستێكى هه‌میشه‌یی بۆ ئه‌وه‌ى دووباره نه‌بێته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر مرۆڤایه‌تى".
وتیشى"ئه‌مڕۆ نوێژ ونزامان بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه بوونه قوربانى له‌خه‌باتى ڕزگاكردنى عێراق له‌چنگى داعش،قوربانییه‌كانیان هه‌میشه له‌یادمانه هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه به‌بیر دێنینه‌وه كه‌هاوڕێ وكه‌سوكار وماڵه‌كانیان له‌ده‌ستدا ،سه‌ربارى ئه‌و هه‌موو قوربانییه گه‌وره‌یه به‌ڵام ئێمه به‌ئاواته‌وه ده‌ڕوانینه دواڕۆژدا".
ڕایشیگه‌یاند"پیرۆزبایی له‌هێزه ئه‌منییه‌كانى عێراق ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان وهاوبه‌شه‌كانى دیكه له‌هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى پێشڕه‌وییه‌كى بێوێنه‌یان پێشكه‌شكرد له‌كه‌مكردنه‌وه‌ى تواناكانى داعش ،ئه‌مه‌یش ڕێگاخۆشكه‌ر ده‌بێت بۆ به‌رده‌وامى فشارخستنه سه‌ر داعش له‌پێناو مسۆگه‌ركردنى شكستهێنانى به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ ده‌سته‌به‌ركردنى ده‌رفه‌تى سه‌قامگیرى وگه‌شه‌كردنى ناوچه ڕزگاركراوه‌كان".
ئاماژه‌یشیدا"ئێمه به‌ره‌و قۆناغى داهاتوو ده‌چین له‌ئه‌ركه‌كانمان له‌عێراق،كه‌تیایدا ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان بوونى سه‌ربازى خۆى كه‌مده‌كاته‌وه،كه‌چى هێزه ئه‌منییه‌كانى عێراق به‌شێوه‌یه‌كى فراوان ده‌ستپێشخه‌رییان گرتۆته ئه‌ستۆ له‌جه‌نگى دژى پاشماوه‌كانى داعش".
وتیشى"هاوپه‌یمانان به‌رده‌وام ده‌بێت له‌پێشكه‌شكردنى ڕاوێژكارى وهاریكارى بۆ پۆپراسیۆنه‌كانى هێزه ئه‌منییه‌كانى عێراق دژى داعش وله‌سه‌ر داواى حكومه‌تى عێراق".
ئه‌وه‌یشى وت"پابه‌ندییه‌كانى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت له‌به‌رامبه‌ر گه‌لى عێراق وبه‌رده‌وامیش ده‌بێت له‌پشتگیرى كردنى گه‌لى عێراق له‌دروستكردنى عێراقێكى ئارام وسه‌قامگیر وگه‌شه‌سه‌ندوو".