به‌غدا-اه‌ع
قاسم ئه‌عڕه‌جى ڕاوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،له‌گه‌ڵ شێخ جه‌مال زاڕى ئه‌میندارى گشتى پارتى پرۆژه‌ى نیشتیمانى عێراقى دۆخى ئه‌منى وسیاسى له‌وڵاتدا تاوتوێكرد.
نوسێنگه‌ى ڕاگه‌یاندنى ڕاوێژكارێتى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"ئه‌عڕه‌جى له‌میان پێشوازیكردنى له‌ئه‌میندارى گشتى پارتى پرۆژه‌ى نیشتیمانى عێراقى دۆخى ئه‌منى وسیاسى له‌وڵاتدا تاوتوێكرد"،ئاماژه‌یشیدا"له‌دیداره‌كه‌دا ئاڵوگۆڕى ڕاوبۆچوون كرا له‌باره‌ى دیدى چاره‌نووسازى عێراق له‌سایه‌ى چڕبوونه‌وه‌ى جموجۆڵه‌كانى گۆڕه‌پانه‌كه بۆ به‌ره‌وپێشبردنى دۆخى هاوڵاتى له‌هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه وتیشى"هه‌ردوو دۆخى ئه‌منى پشتوێنى به‌غدایان تاوتوێكرده‌وه له‌گه‌ڵ ڕۆڵى ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له‌پاراستنى ئاسایش وجه‌ختكردنه‌وه له‌پێویستى هاریكارى هاوڵاتیان له‌گه‌ڵ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌ركه‌كانیان".
لاى خۆیه‌وه زاڕى ستایشى بانگهێشتنامه‌كه‌ى ئه‌عڕه‌جى كرد بۆ ئه‌نجامدانى دانوستانى ڕاسته‌قینه وبنیاتنه‌رانه كه‌هه‌موو عێراقییه‌كان تیایدا به‌شداربن له‌ده‌سته‌بژێر وخۆپیشانده‌ران وهێزه سیاسییه‌كان بۆ ده‌رچوون به‌دیدێكى یه‌كگرتوو بۆ دوورخستنه‌وه‌ى وڵات له‌مه‌ترسییه‌كان ودانانى به‌ڕێگایه‌كى دروست"،ڕِوونیشیكرده‌وه"بانگهێشتنامه‌كه‌ى ئه‌عڕه‌جى ده‌ستى خسته‌سه‌ر بڕینه‌كه وده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌رزى واقیع كارابكرێته‌وه".