به‌غدا-اه‌ع
ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،ئه‌گه‌ره‌كانى به‌یه‌كه‌وه به‌ستنى ده‌روازه‌كان ویه‌كخستنه‌وه‌ى باجى گومرگى تاوتوێكرد.
ده‌سته‌كه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"لیژنه‌ى ده‌ستپاكى میواندارى هه‌ر یه‌كه له‌به‌ڕێوبه‌رى گشتى ده‌سته‌ى گومرگى وبه‌رێوبه‌رى گشتى ده‌سته‌ى باج كردووه بۆ تاتوێكردنى میكانزمى وه‌رگرتنى رسوومات وباجى گومرگى له‌فرۆشتنى مه‌زادى دراو".
وتیشى"له‌میان میواندارییه‌كه تاوتوێى پاڵپشتى یاسادانان كراوه بۆ هه‌مواكردنه‌وه‌ى یاساى باجى داهات له‌گه‌ڵ به‌یه‌كه‌وه به‌ستنى ده‌روازه‌كان ویه‌كخستنه‌وه‌ى باجى گومرگى بۆ فراوانكردنى داهات"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"باس له‌بابه‌تى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى لێخۆشبوونه‌وه‌ى گومرگى وپسوڵه‌كانى ساخته‌كارى وسیسته‌مى باجیش كراوه".