به‌غدا-اه‌ع
حه‌سه‌ن كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،دووپاتیكرده‌وه ڕزگاركردنى خاكى وڵات ده‌بێت پاڵنه‌رمان بێت بۆ په‌له‌كردن له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى ولێپرسینه‌وه له‌دزه‌كه‌رانى سامانى گشتى به‌درێژایی 17 ساڵ.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،بڵاویكرده‌وه"به‌بۆنه‌ى هاتنى سێیه‌مین ساڵڕۆژى سه‌ركه‌وتنى گه‌وره به‌سه‌ر تیرۆرستانى داعش وڕزگاركردنى موسڵ وته‌واوى خاكى نیشتیمان گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ى هه‌موو ڕۆڵه‌كانى گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ین به‌تایبه‌ت ڕۆڵه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى پیرۆز وپیاوانى به‌رگرى وناوخۆ وهێزى ئاسمانى وفڕۆكه‌كانى سوپا وپێشمه‌رگه وحه‌شدى هۆزه‌كان وسه‌رجه‌م ده‌زگا پاڵپشتیكه‌ره‌كانى دیكه،وبه‌خه‌م وسه‌ربڵندى وهاوسۆزه‌وه خوێنى پیرۆزى شه‌هیده قاره‌مانه‌كان به‌بیر دێنینه‌وه،كه‌له‌پێناو به‌رگریكردن له‌شكۆ وخاكى ئه‌م وڵاته وڕزگاركردنى كه‌سوكاره‌كانیان له‌ناوچه ڕزگاركراوه‌كانى ده‌ستى داعشى تاوانبار گیانى خۆیان سپارد".
كه‌عبى وتیشى"له‌م ڕۆژه‌دا ده‌بێت په‌له‌بكرێت له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى ولێپرسینه‌وه له‌دزه‌كه‌رانى سامانى گشتى به‌درێژایی ساڵانى ڕابردوودا".