كێڵگه‌ى نه‌وتى خه‌باز له‌كه‌ركوك له‌لایه‌ن تیرۆرستانه‌وه‌ كرایه‌ ئامانج

ناوخۆ
  • 9-12-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
     
    وەزارەتی نەوت،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، رایگه‌یاند بیرە نەوتییەکانی خەبازەی پارێزگای کەرکووک  لە رێگەی بۆمبی چێندراوەوە تەقێندراونەتەوە.
     
    کەریم حەتاب بریکاری وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری دەرهێنان،له‌ به‌یانامه‌یه‌كدا كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگەیاند:" بۆمبێکی چێندراو بە بیری ژمارە 33دا تەقییەوە، هەروەها  تەقینەوەی دووەم لە بیری ژمارە 44 روویداوە به‌و هۆیه‌وه‌ ئاگرێكى گه‌وره‌ له‌ بیره‌ نه‌وتیه‌كان كه‌وتوه‌ته‌وه‌".
     
    حەتاب وتیشى" تیمی سەلامەتی و کوژاندنەوە لە کۆمپانیای نەوتی باکوور و لایەنە ئەمنییەکان دەستیانکردووە بە پرۆسەی کوژانەوە و کۆنترۆڵکردنی ئاگری ئەو دوو بیرە. هاوکات هاوئاهەنگی هاوبەش هەیە لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی کەرکووک و پۆلیسی وزە بۆ پاراستنی کێڵگە و بیرە نەوتییەکان".
     
    جێى ئاماژه‌پێكردنه‌ "بەرهەمی ئەو بیرانە رۆژانە لە دوو هەزار بەرمیل زیاتر نییە".