به‌غدا-اه‌ع
ئاژانسى هه‌واڵگیرى،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،ده‌ستگیركردنى تیرۆرستێكى له به‌غدا راگه‌یاند.
َلێكۆڵینه‌وه‌ى فیدڕاڵى له به‌یانامه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:" مه‌فره‌زه‌كانى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هه‌واڵگیرى پۆلیسى فیدڕاڵى توانى تیرۆرستێك به‌پێى مادده‌ى 4ى تیرۆر ده‌ستگسیربكات كه سه‌ر به تیرۆرستانى داعش بووه و به‌رپرسى وه‌رشه‌ى چاكردنه‌وه‌ى ئۆتۆمبێله‌كانى داعش بووه له كه‌رتى نه‌ینه‌وا ".
له به‌یانامه‌كه هاتووه" دواى دانانى بۆسه‌یه‌ك توانرا ئه‌و تیرۆرسته ده‌ستگیر بكرێت ،له‌میان لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان دانى به‌وه‌دا نا كه به‌شدارى چه‌ندین ئۆپراسیۆنى تیرۆرستى كردووه ".