ده‌ستپێكردنى ئۆپراسیۆنێكى ئه‌منى بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئاواره‌كان له‌ دیاله‌

ئەمنی
  • 9-12-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    شانەی راگەیاندنی ئه‌منى رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە سوپا و هێزە ئەمنییەکان ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشیان لەچەند ناوچەیەکی پارێزگای دیالە دەستپێکردوە بەمەبەستی جێگیرکردنی ئاسایش و گەڕانەوەی هاوڵاتیانی ناوچەی عوزێم.
    شانەی راگەیاندنی ئه‌منى لە راگەیەنراوێکدا كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگەیاند:"بەمەبەستی دەسبەرکردنی ئاسایش و ئارامی بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانی خۆیان، سوپا و هێزە ئەمنییەکانی عێراق ئۆپراسیۆنێکی هاوبەش لەدیالە ئەنجام دا".
     
    ئەوەش هاتوە، ئامانجی سەرەکی ئۆپراسیۆنەکە گەڕانەوەی ناوچەی "معبر المیته"ە لە عوزێم بۆ ژێرکۆنتڕۆڵی هێزە ئەمنییەکان کە کارئاسانی دەکات بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانی خۆیان.