ساڵح جه‌ختیكرده‌وه‌ پێویستی ھەماھەنگی نێودەوڵەتی بۆکەمکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە

  • 9-12-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
     
    به‌رهه‌م ساڵح سەرۆک کۆمار،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، جەختیكرده‌وه‌ لە پێویستی ھەماھەنگی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاستەنگەکان و کەمکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە.
     
    نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سەرۆکایه‌تى کۆمار له‌ به‌یانامه‌یه‌كدا كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژامسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌غ) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" ساڵح لە کۆشكی سەلام لە بەغدا کارنامەی هەریەک لە باڵیۆزانی نوێی ستیج باولۆ پیراس، باڵیۆزی دانیمارک و رەزا زقیدان، باڵیۆزی تونس و ڤیکتۆر ریباک، باڵیۆزی بیلاروسیا-ی وەرگرت".
     
    سەرۆک کۆمار جەختیکردەوەگعێراق لەسەر بنەمای بڕوابوونی تەواو بەپێویستی دەزانێت ھەماھەنگی نێودەوڵەتی بەھێز بکرێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییە نێودەوڵەتییە جیاوازەکان و بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ کۆمەڵی نێودەوڵەتی لەسەر بنەمای هاریکاری و هەماهەنگی لە سەرجەم بوارەکان و هێنانەدی بەرژەوەندی هاوبەش بۆ گشت گەلان و وڵاتان".
     
    هه‌روه‌ها ئاماژەیکرد بە گرنگی هەماهەنگی هاوبەش لە ناوچەکەدا، جەختیشیکردەوە لە رەتکردنەوەی هەرجۆرە دەستدرێژیەک بۆ سەر سەرەوەری وڵاتان و گرنگی دیالۆگ و هەنگاونان بۆ پەرەپێدان و خۆشگوزەرانی لە پێناو بەهێزکردنی پێکەوەژیانی یٔاشتیانە لە ناوچەکە و جیهان و رێگریکردن لە بەردەم رێکخراوە تیرۆریستییەکان کە مەرامیانە ئارامی ناوچەکە و جیھان بشێوێنن.
     
    سەرۆک کۆمار هیوای سەرکەوتنی بۆ باڵیۆزانی نوێ خواست لە جێبەجێکردنی ئەرکە نوێکانیاندا بەو ئومێدەی ببێتە مایەی بەهێزکردنی پەیوەندی دۆستانە و هەماهەنگی نێوان عێراق و وڵاتەکانیان.
     
    لەلای خۆیانەوە باڵیۆزان دووپاتیانکردەوە لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ عێراق لە تەواوی بوارەکاندا، بەجۆرێک ببێتە مایەی ھێنانەدی بەرژەوەندییە هاوبەش.