هه‌ولێر-اه‌ع
مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ،جه‌ختیكرده‌وه حكومه‌ته‌كه‌ى هه‌موو هه‌وڵێك ده‌خاته گه‌ڕ بۆ گه‌یشتن به‌رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا.
بارزانى له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) چاودێرى كرد رایگه‌یاند:" "پشتیوانیی لە خۆپێشاندانی یاسایی و ئارامی دەکەین، دەمانەوێت خەڵک ئازادبن لە دەربڕینی بۆچوونەکانیان، بەڵام نەک پێشێلی ئازادی و مافی خەڵکی دیکە بکرێت. لە نیگەرانییەکانیان تێدەگەین و هاوخەمیانین و بەشێکین لەوان، هەموو هاووڵاتیان مافی خۆیانە داوای مافەکانیان بکەن، بەڵام ئەم چەند رۆژە ئاراستەی خۆپێشاندانەکان گۆڕان لەلایەن هەندێک کەسەوە، کردیانە بابەتی تووندتیژی و تاڵانی و تێکدان و کوشتن. لێرەدا ئەرکی سەرشانی حکومەتە ئارامی و سەقامگیریی ئەم وڵاتە بپارێزێت". داوای کرد هەموو لایەک لە مەترسی دۆخی نەخوازراوی هەرێمی کوردستان تێبگەن".
بارزانى رونیكرده‌وه" كێشه‌ى هه‌رێم له پرسى موچه گه‌وره‌تره"، جه‌ختیكرده‌وه" حكومه‌ت هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات بۆ گه‌یشتن به‌رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا و چاره‌سه‌ركردنى كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان".