شانەی راگەیاندنی ئه‌منى دەنگۆی هەڵاتنی زیندانیان لەزیندانێکی هەرێمی کوردستان رەتدەکاته‌وه‌

ئەمنی
  • 9-12-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    شانەی راگەیاندنی ئه‌منى رایگەیاند، دەنگۆی بەشێک لە دەزگاکانی راگەیاندن و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەبارەی "هەڵاتنی زیندانیان" لەزیندانێکی هەرێمی کوردستان رەتدەکەنەوە و داوا دەکەن هاوڵاتیان خۆیان لەهەواڵی نادروست بەدوربگرن.
    شانەی راگەیاندنی ئه‌منى لەراگەیەنراوێکدا کەده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌ باس لەوەکراوە، "لەژمارەیەک لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گرتە ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە و گوایە ئەوە دیمەنی هەڵاتنی زیندانیانە لەزیندانێکی هەرێمی کوردستان، ئێمە بونی هەواڵێکی لەو شێوەیە بەهەمو شێوەیەک رەتدەکەینەوە"
    ئەوەش هاتوە، داوا دەکەین هاوڵاتیان بۆ پشتڕاستکردنەوەی هەواڵەکانی تایبەت بەهێزە ئەمنییەکان پشت ببەستن بە سەرچاوە فەرمییەکانی حکومەت و وەزارەتەکان.