به‌غدا-اه‌ع
حه‌سه‌ن نازم وته‌بێژى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران وه‌زیرى ڕ‌ۆشنبیرى،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،ڕایگه‌یاند پلانێكى دانراوه بۆ په‌سه‌ندكردنى بوودجه‌ى ساڵى داهاتوو.
نازم له‌كۆنگره‌ى هه‌فتانه‌یی ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كه‌په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ئاماده‌ى بووه،ڕایگه‌یاند"سه‌ركرده‌ى هێزه سیاسییه‌كان له‌میان كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ پاڵپشتى حكومه‌تیان كرد له‌باره‌ى په‌سه‌ندكردنى بوودجه‌ى فیدڕاڵى بۆ ساڵى 2021"،وتیشى"كازمى له‌میان دانیشتنه‌كه ڕێنمایی داوه به‌سازكردنى دانیشتنێكى تایبه‌ت له‌باره‌ى په‌سه‌ندكردنى پرۆژه یاساى بوودجه‌ى فیدڕاڵى بۆ ساڵى 2021".
وتیشى"ئه‌نجومه‌نه‌كه پلانێكى داناوه بۆ په‌سه‌ندكردنى یاساى بوودجه‌ى له‌ماوه‌ى ڕۆژانى داهاتوودا"،ڕوونیشیكرده‌وه"كازمى وه‌زاره‌ته‌كانى ڕاسپاردووه به‌پێویستى دۆزینه‌وه‌ى هه‌لى كار بۆ خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت".
وتیشى"حكومه‌ت سووره له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌واده‌ى خۆیدا"،ڕوونیشیكرده‌وه"ده‌ستپێشخه‌رى دیالۆگى نیشتیمانى ئامانجى دروستكردنى كه‌شێكى ئه‌رێنییه له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان".
ئاماژه‌یشیدا"ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ڕه‌زامه‌ندى داوه له‌سه‌ر زیادكردنى پرۆژه‌ى فرۆكه‌خانه‌ى ناسڕییه له‌میان بوودجه‌ى وبه‌رهێنانى ده‌سه‌ڵاتى فڕۆكه‌وانى،وهه‌روه‌ها به‌ڵگه‌نامه‌ى سیاسه‌ت وپێوه‌ره‌كانى ئاسایشى زانیارییه‌كانى په‌سه‌ندكردووه وبڕیاریشى داوه به‌زیادكردنى چوار زانكۆى نوێ بۆ وه‌رگرتنى خوێندكارانى شه‌شى ئاماده‌یی".
وتیشى"وه‌زاره‌تى نه‌وت چه‌ند ئۆڤه‌رێكى گه‌وره‌ى وه‌رگرتووه له‌باره‌ى فرۆشتنى پێشوه‌خته‌ى نه‌وت"،ڕوونیشیكرده‌وه"فرۆشتنى پێشوه‌خته‌ى نه‌وت پێداچوونه‌وه‌ى بۆ ده‌كرێت وله‌دواى ته‌واوكردنى نمایش ده‌كرێت بۆ وه‌رگرتنى ڕه‌زامه‌ندى سه‌رۆك وه‌زیران".
له‌باره‌ى خۆپیشاندانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان نازم ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو"ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌ر ئاشته‌وایی خۆپیشاندانه‌كان له‌كوردستان وسه‌لامه‌تى هاوڵاتیان،وپارێزگاریكردن له‌موڵكى گشتى وتایبه‌تدا"،ڕوونیشیكرده‌وه"حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان یاساى قه‌رزكردنى په‌سه‌ندكردووه".
وتیشى"كازمى داواى گه‌ڕێكى دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان له‌باره‌ى مووچه كردووه".