بهغدا-اهع
سەرۆک کۆمار و پارێزگاری موسەنا لەکۆبونەوەیەکدا جەخت لە پێویستی بنیادنانەوەی شارەكە و بەدیهێنانی ئارامی و خۆشگوزەرانی بۆ دانیشتوانی دەکەنەوە لەگەڵ كاراكردنی بوارەکانی كشتوكاڵ و پیشەسازی و گەشتوگوزار و رەخساندنی دەرفەتی كار بۆ گەنجان و بنیادنانەوەی موسەنا.
سەرۆکایەتی کۆمار لهڕاگهیهندراوێكدا كهدهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع)كهوتووه، بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆک بەرهەم لەبەغداد پێشوازیكرد لە ئەحمەد مەنفی جەودە پارێزگاری موسەنا، لە دیدارەکەدا گفتوگۆكرا لەبارەی دۆخی ئەمنی و خزمەتگوزاری و ئەو ئاستەنگانەی روبەڕوی شارەکە دەبێتەوە، هەروەك جەختكرایەوە لە پێویستی بنیادنانی شارەكە و بەدیهێنانی ئارامی و خۆشگوزەرانی بۆ دانشتوانی لە رێگەی دابینكردنی خزمەتگوزارییە پێویستەکان و رەخساندنی دەرفەتی كار بۆ گەنجان.
ئەوەش هاتوە، لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا سەرۆك كۆمار سڵاو و خۆشەویستی خۆی بۆ خەڵکی سەماوە دەربڕی و ئاماژەیكرد بەوەی شارەکە بۆ چەندین ساڵ و دەیەیی رابردو روبەڕوی نەھامەتی و سیاسەتی سەركوتكاری و پەراوێزخستن و پشتگویخستن بوەتەوە، سەرەڕای ھەمو ئەمانەش خەڵکی شارەکە پێکەوەژیانی كۆمەڵایەتی نێوان خۆیان زیاتر بەھێزکردوە.
ھەر لە دیدارەکەدا سەرۆك كۆمار جەختیكردەوە لەپێویستی خستنەگەڕی هەمو هەوڵ و تواناکان لە پێناو پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەکان بە ھاوڵاتیانی شارەکە، بەجۆرێک ببێتە مایەیی ھێنانەدی سەقامگیری و خۆشگوزەرانی زیاتر و كاراكردنی بوارەکانی كشتوكاڵ و پیشەسازی و گەشتوگوزار و رەخساندنی دەرفەتی كار بۆ گەنجان و بنیادنانەوەی شارەكە.