به‌غدا-اه‌ع
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،بڕیاردرا شاندێكی حكومی سه‌ردانی به‌غدا بكات بۆ گه‌یشتن به‌رێكه‌وتن له‌باره‌ى كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان
پارته كوردستانییه‌كانى(پارتى ویه‌كێتى وگۆڕان) له راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایانگه‌یاند"كۆبونه‌وه‌ى هاوبه‌شى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان و بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان، له سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان له هه‌ولێر، به‌ڕێوه‌چو.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، كۆبونه‌وه بڕیاریدا به زوترینكات شاندێكى باڵاى سیاسى و حكومیى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى به‌غدا بكات بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فیدراڵ و لایه‌نه عێراقییه‌كان بۆ گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن و چاره‌سه‌ركردنى كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان، به‌تایبه‌تیش بابه‌تى ماف و شایسته دارایییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و جێگیركردنیان له پڕۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2021ى عێراقدا.
كۆبونه‌وه جه‌ختى له‌سه‌ر پشتگیریى چاكسازییه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له داهات و خه‌رجیى هه‌رێم و گرتنه‌به‌رى هه‌مو هه‌نگاوێكى پێویست كرده‌وه بۆ دابینكردنى موچه‌ى مانگانه‌ى موچه‌خۆران و وه‌ڵامدانه‌وه‌ى داوا ڕه‌واكانیان.
كۆبونه‌وه جه‌ختى له‌وه‌كرده‌وه كه خۆپیشاندانى مه‌ده‌نیانه‌ى دور له گرژى و په‌لاماردانى دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كان و سه‌روماڵى هاوڵاتیان، مافێكى ڕه‌وایه و لایه‌نه‌كان جه‌ختیان له به‌رپرسیاریه‌تیى هاوبه‌ش كرده‌وه له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانى هاوڵاتیان بۆ تێپه‌ڕاندنى دۆخى نه‌خوازراوى هه‌رێمى كوردستان، چاره‌سه‌ركردنى كێشه و قه‌یرانه‌كان، به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى ته‌حه‌دییه‌كان و پارێزگاریكردن له قه‌واره‌ى هه‌رێمى كوردستان له چوارچێوه‌ى ده‌ستوردا.