بەغدا – ا ه ع فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆمار ئەمرۆ چوار شەممە، تەئكیدی كردەوە لەسەر پتەوكردنی پێگەی عێراق لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی و جیهان، لەگەڵ بەدەستهێنانی پشتیوانی بۆ دووبارە ئاوەدانكردنەوەی عێراق. لەوبارەیەوە لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، سەرۆكایەتی كۆمار رایدەگەیاند: فوئاد مەعسوم لە كۆشكی ئاشتی پێشوازی كرد لە جابر حەبیب جابر باڵیۆزی نوێی عێراق لە نەمسا و ماجد عەبدولرەزا باڵیۆزی نوێی عێراق لە تونس. بە پێی بەیاننامەكە فوئاد مەعسوم تەئكیكردوەتەوە لەسەر گرنگی پتەوكردنی پەیوەندی دۆستانەی عێراق لەگەڵ وڵاتانی جیهان و فراوانكردنی بە جۆرێك سەرجەم بوارەكان بگرێتەوە، لەگەڵ كاراكردنەوەی رێكەوتنی هاریكاری لەگەڵیاندا، رۆشنایشی خستە سەر پتەوكردنی پێگەی عێراق لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی و جیهان لەگەڵ بەدەستهێنانی پشتیوانی بۆ دووبارە ئاوەدانكردنەوەی عێراق. سەرۆك كۆمار تەئكیدیشی كردەوە لەسەر گرنگی پێشكەشكردنی هاریكاری بۆ رەوەندی عێراقی لە دەرەوە، بەجۆرێك دەرگای باڵیۆزخانەكان كراوەبن بۆ هاوڵاتیان بە بێ جیاوازی. لای خۆیانەوە باڵیۆزانی نوێی عێراق لە نەمسا و تونس سوپاسی ئەو پێشوازییە گەرمەیان كرد و تەئكیدیان لەسەر بەجێگەیاندنی ئەركەكانیان بە باشترین شێوە كردەوە.