بهغدا-اهع
سەرۆک کۆمار و باڵیۆزی تورکیا ئاستی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردولا و پێوستی كاركردن بۆ بەهێزكردنی پەیوەندییەکان لە بوارە جیاجیاکاندا تاوتوێ دەکەن و هەردولاش جەخت دەکەنەوە لەسەر کەمکردنەوەی گرژییەكان و درێژەدان بە گفتوگۆ و دیالۆگی بەردەوام بۆ تاوتویكردنی كێشەكان.
سەرۆکایەتی کۆمار لهڕاگهیهندراوێكدا كهدهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع)كهوتووه بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆک بەرهەم لەبەغداد پێشوازیكرد لە فاتح یەڵدز باڵیۆزی توركیا لە عێراق و گفتوگۆكرا لەبارەی دوا پێشھاتەکانی ناوچەكە.
ئەوەش هاتوە، لەمیانی دیدارەکەدا گفتوگۆكرا سەبارەت بە ئاستی پەیوەندییە دوقۆڵییەکانی نێوان عێراق و تورکیا و پێوستی كاركردن بۆ بەهێزكردنی پەیوەندییەکان لە بوارە جیاجیاکان و زامنكردنی بەرژەوەندییەکانی هەردو وڵات و گەلی دۆست.
سەرۆك كۆمار لەدیدارەکەدا جەختیكردەوە لەگرنگی پارێزگاری لە ئاسایش و ئارامی و كەمكردنەوەی گرژییەكان لە ناوچەكەدا، ھاوکات دوپاتیکردەوە لە پێوستی درێژەدان بە گفتوگۆ و دیالۆگی بەردەوام بۆ تاوتویكردنی كێشەكان و رێزگرتن لە سەروەری وڵاتان و رەتكردنەوەی هەموو جۆرە هۆكارێک كە دەبێتە مایەی تێكدانی بنیادنانی متمانە و هەڕەشە بۆ سەر ئاشتی گەلان.