سلێمانى-اه‌ع
په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،ڕایگه‌یاندخۆپیشاندانی ناڕه‌زایی له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌ك به‌رده‌وامه و ئه‌مڕۆ دو خۆپیشانده‌ری دیكه له تەکیە و سه‌یدسادق له‌پارێزگاى سلێمانى شه‌هیدبون.
په‌یامنێرمان ڕایشیگه‌یاند،خۆپیشاندانی هاوڵاتیان و چین و توێژەکانی قەزای رانیە و دوکان و ناحیەی تەکیە و حاجیاوا دەستیپێکردەوە و هاوڵاتیان داوای باشکردنی دۆخی دارایی هەرێم، رەخساندنی هەلی کار، پڕۆژەی خزمەتگوزاری و دابەشکردنی موچە لەکاتی خۆیدا دەکەن، بەهۆی دروستبونی گرژیش کەسێک لەرانیە برینداربو.
دووپاتیشیكرده‌وه خۆپیشاندان له به‌شێك له شاروشارۆچكه‌كانی چەمچەماڵ كفری و پێنجوێن و ناحیه‌ی سه‌رقه‌ڵا و قەڵادزێ و رانیه به‌رده‌وامه و به‌شێكی زۆری باره‌گای حزبه‌كان سوتێنراون.