وائیلى:كردنه‌وه‌ى ده‌روازه‌یه‌ك له‌هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ستپێكه‌ بۆ داخستنى ده‌روازه‌ نافه‌رمییه‌كان

ناوخۆ
  • 7-12-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    عومه‌ر وائیلى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌،كردنه‌وه‌ى ده‌روازییه‌كى نوێى سنوورى له‌هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ستپێكى ڕاسته‌قینه‌یه‌ بۆ داخستنى ده‌روازه‌ نافه‌رمییه‌كان. 
    وائیلى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌"پێویستى هه‌بوونى په‌یوه‌ندى به‌رده‌وام له‌نێوان حكومه‌تى فیدڕاڵى وهه‌رێم بۆ نزیككردنه‌وه‌ى دیدوبۆچوونه‌كان وده‌بێت هه‌مووان به‌ناوى عێراق یه‌كگرتوو وبه‌رژه‌وه‌ندى هاوبه‌ش قسه‌ بكه‌ن،وائیلى له‌میان پێشوازیكردنى له‌شاندێكى فه‌رمى كه‌سانى په‌یوه‌ندیدار به‌كارى ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان له‌پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ى سه‌ر به‌هه‌رێمى كوردستان ڕوونیكرده‌وه‌،هه‌ڵه‌بجه‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌كى هه‌یه‌ لاى هه‌موو عێراقییه‌كان له‌به‌ر ئه‌وه‌ى تووشى نه‌هامه‌تى وسته‌مكارى بووه‌ له‌سه‌رده‌مى ڕژێمى له‌ناوچوو".
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ڕوونیكرده‌وه‌"كۆبوونه‌وه‌كه‌ تاوتوێى داواكارییه‌كانى شانده‌كه‌ كردووه‌ كه‌بریتییه‌ له‌كردنه‌وه‌ى ده‌روازه‌یه‌كى سنوورى بۆ ئاڵوگۆڕى بازرگانى له‌گه‌ڵ ئێران و خزمه‌ت به‌خه‌ڵكى هه‌ڵه‌بجه‌ بكات بۆ ئه‌وه‌ى ده‌رفه‌تێكى ڕاسته‌قینه‌ هه‌بێت بۆ به‌كارخستنى ڕۆڵه‌كانى پارێزگاكه‌ وباشتركردنى ڕه‌وشى گوزه‌رانیان بۆ نه‌هێشتنى بێكارى وده‌سته‌به‌ركردنى ده‌ستى كار".
    وائیلى به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ جه‌ختیكرده‌وه‌"له‌سه‌ركردنه‌وه‌ى ده‌روازه‌یه‌كى سنوورى له‌میان سیسته‌مى ده‌روازه‌ سنوورییه‌كانى فیدڕاڵى كاربكات به‌پێى ڕێنمایی وڕێوشوێنه‌كانى گومرگى فیدڕاڵى ئه‌مه‌یش به‌دڵنییاییه‌وه‌ ده‌ستپێكى ڕاسته‌قیینه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ده‌سته‌كه‌ له‌ده‌روازه‌كانى هه‌رێم ئاماده‌یی هه‌بێت وهه‌نگاوێكه‌ بۆ داخستنى ده‌روازه‌ نافه‌رمییه‌كان كه‌لێكه‌وته‌ى نه‌رێنییان هه‌یه‌ بۆ سه‌ر ده‌روازه‌ فه‌رمییه‌كان له‌گه‌ڵ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى سیاسه‌تى داگیركردنى بازاڕه‌كان به‌به‌رهه‌مى هاورده‌كراو كه‌دژواره‌ له‌گه‌ڵ سیاسه‌تى حكومه‌ت بۆ پاراستنى به‌رهه‌مى خۆماڵى".
    سه‌رۆكى ده‌سته‌كه‌ ڕوونیكرده‌وه‌"ڕاسپارده‌كانى سه‌رۆك وه‌زیران جه‌ختكردنه‌وه‌یه‌ له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنى سه‌رجه‌م لێكترازانه‌كان له‌پێناو خزمه‌تكردنى به‌رژه‌وه‌ندى عێراق وپاراستنى سه‌روه‌رى وڵات وبه‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى وگه‌نده‌ڵكاران".