تیرۆرستێكى داعش له‌كه‌ركوك ده‌ستگیركرا

ئەمنی
  • 7-12-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    ئاژانسى هه‌واڵگیرى،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،ده‌ستگیركردنى تیرۆرستێكى داعش له‌كه‌ركوك ڕاگه‌یاند.
    ئاژانسى هه‌واڵگیرى ولێكۆڵینه‌وه‌ى فیدڕاڵى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"یه‌كه‌كانى له‌به‌ڕێوبه‌رایه‌تى هه‌واڵگیرى پۆلیسى فیدڕاڵى له‌وه‌زاره‌تى ناوخۆ توانیان تیرۆرستێك له‌شاره‌دێى ریاز له‌پارێزگاى كه‌ركوك ده‌ستگیربكه‌ن كه‌به‌پێى بنه‌ماكانى مادده‌ى4ى تیرۆر داواكراو بوو به‌هۆى ئه‌ندامێتى له‌ڕێكخراوى تیرۆرستى داعش كه‌ پۆستى كارمه‌ندى هه‌واڵگیرى له‌به‌ناو كه‌رتى ریازى تیرۆرستانى داعشى هه‌بووه‌".
    وتیشى"تیرۆرسته‌كه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌ بۆ ته‌واوكردنى لێكۆڵینه‌وه‌كان وگرتنه‌به‌رى ڕێوشوێنه‌ یاساییه‌كان به‌رامبه‌رى".