به‌غدا-اه‌ع
شاندێكى فه‌رمى سعودیه،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،گه‌یشته به‌غدا.
حه‌یده‌ر مه‌جید وته‌بێژى ئه‌میندارێتى گشتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"شاندێكى فه‌رمى سعودیه گه‌یشته به‌غدا كهبهسهرۆكایهتى ماجد عه‌بدوڵلا قهسهبى وه‌زیرى بازرگانى بووه وئهندامێتى نوێنه‌رانى وه‌زاره‌ت وده‌زگا وسێكتهره حكومییه‌كان بووه،له‌پاڵ شاندێكى بازرگانى وئابوورى كه‌ژماره‌یه‌ك كۆمپانیاى بازرگانى وئابوورى ووبهرههێنان پێكهاتووه"،ئاماژه‌یشیدا"خالد نه‌جم به‌تال وه‌زیرى پلاندانان وحه‌مید نه‌عیم غزى ئه‌میندارى گشتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌فرۆكه‌خانه‌ى به‌غدا پێشوازیان لهشاندى سعودیه كردووه".
وتیشى"له‌میان كارنامه‌ى ئه‌نجومه‌نى هه‌ماهه‌نگى عێراقى-سعودى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى ئه‌نجومه‌نى هه‌ماهه‌نگى سازده‌كرێت به‌ئاماده‌بوونى هه‌ماهه‌نگكارى نیشتمانى ئه‌نجومه‌نه‌كه،وحه‌مید غزى ئه‌میندارى گشتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران".
ئاماژه‌یشیدا"یاداشتنامه‌ى خولى چواره‌مى ئه‌نجومه‌نه‌كه واژۆ ده‌كرێت،له‌گه‌ڵ واژۆكردنى یاداشتنامهكانى لیژنه‌ى ئابوورى وگه‌شه‌پێدان ووه‌به‌رهێنان وبازرگانى وفریاگوزارى"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"له‌په‌راوێزى سه‌ردانه‌كه،دیدارى پیاوانى كارى عێراق-سعودیه‌یش سازده‌كرێت.
ڕوونیشیكرده‌وه"لیژنه‌ى تایبه‌ت پێداچوونه‌وه ده‌كات به‌شوێنى دروستكردنى شارى وه‌رزشى كه‌له‌لایه‌ن پادشاى سعودیه به‌خشرایه وهه‌روه‌ها سه‌ردانى شارى بهسمایهیش ده‌كات بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى پێگه‌كه‌ى".