بهغدا-اهع
فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە لهمیان دیدارێكى لهگهڵ جۆیل رایبورن، نێردەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ سوریا،دووپاتیكردهوه لهبەرژەوەندی عێراق و وڵاتانی دیکەی دراوسێدایە کە کۆتایی بھێندرێت بە کێشە وقهیرانهكانى سوریا
وەزارەتی دەرەوە لە راگەیەنراوێکدا كهدهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع)كهوتووه، بڵاویکردەوە، فوئاد حوسێن و جۆیل رایبورن، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ سوریا لە پەراوێزی کارەکانی کۆڕبەندی گفتوگۆی 2020ی مەنامە كۆبونهتهوه.
بەپێی راگەیەنراوەکە، له كۆبونهوهكهدا چۆنیەتی گەیشتن بە چارەسەرێکی سیاسیی بۆ کێشەی سووریا تاوتوێ کراوە و لەوبارەیەوە وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاندوه، حکومەتی عێراق گرنگی بەوە دەدات ململانێیەکان لە سوریا کۆتایییان پێ بھێندرێت، ھەروەھا دۆسیەی ئاوارەکان یەکلایی بکرێتەوە و کەشێکی ئارامیش بە ئامانجی گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان برەخسێندرێت.
ئاماژهی بهوهشكرد، ستایشی سەرجەم ئەو ھەوڵه ئاشتیخوازانە دەکەن کە بۆ کۆتاییھێنان بە نەھامەتییەکانی گەلی سوریا خراوەنەتەگەڕ.
له راگهیهندراوهكهدا ئهوهش هاتوه، سەبارەت بە رۆڵی وڵاتانی ھەرێمیی و نێودەوڵەتی لە چارەسەرکردنی کێشەی سوریا گفتوگۆکراوە، فوئاد حوسێن وتویهتی، "بەردەوامبونی شەڕ و پێکدادانەکان لە سوریا، کاریگەری خراپی لەسەر رەوشی ئەمنی وڵاتانی دراوسێی سوریا دەبێت، بۆیە لە بەرژەوەندی عێراق و وڵاتانی دیکەی دراوسێی سوریادایە کە کۆتایی بھێندرێت بە کێشەی ئەو وڵاتە".