به‌غدا-اه‌ع
محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،له‌گه‌ڵ خەمیس خنجەر ئەمینداری گشتی پرۆژەی عەرەبی لە عێراق ڕەخساندنی کەشێکی لەبار و دەستەبەر کردنی ئاسایش بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنه‌كان تاوتوێكرد.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"حەلبوسی چاوی کەوت بە شێخ خەمیس خنجەر ئەمینداری گشتی پرۆژەی عەرەبی لە عێراق بۆ دڵنیابوون لە تەندروستی دوای گەڕانەوەی لە وەرگتنی چارەسەر و هیوای سەلامەتی و تەندروستیەکی باشی بۆ خواست".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه وتیشى"لە میانی دیدارەکە گفتوگۆ سەبارەت بە کۆی باردۆخی وڵات کرا لەگەڵ هەڵبژاردنی پێشوەختە و جه‌ختکرایەوە لەسەر ڕەخساندنی کەشێکی لەبار و دەستەبەر کردنی ئاسایش بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و ئازاد کە گوزارشت لە خواستی هاوڵاتیان بکات".