لیژنه‌ى كشتوكاڵى نوێنه‌رایه‌تى پێشینه‌كانى ‌بوودجه‌ى ساڵى داهاتوو دیاریده‌كات

  • 7-12-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع-نور زه‌یدى

     
    و:سۆما جاف
     
    لیژنه‌ى كشتوكاڵى نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،داواى له‌هه‌رێمى كوردستان كرد ڕێككه‌وتنى له‌گه‌ڵ حكومه‌تى ناوه‌ندى له‌سه‌ر ئه‌رزى واقیع جێبه‌جێبكات،وهه‌روه‌ها پێشینه‌كانى ‌بوودجه‌ى ساڵى داهاتوویشى دیاریكرد.
    سه‌لام شه‌مه‌رى سه‌رۆكى لیژنه‌كه‌ بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"هه‌رێم بۆ چه‌ندین جار به‌ڵێنى داوه‌ ،سه‌ربارى هه‌بوونى لیژنه‌كانى دانوستاندن له‌نێوان هه‌رێم وناوه‌ند"،ئه‌وه‌یشى وت"به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌رزى واقیع هیچ شتێكى كرداریمان تێبینى نه‌كرد".
    وتیشى"جێبه‌جێكردنى ڕێككه‌وتنه‌كه‌ چ له‌باره‌ى داهاته‌ نه‌وتییه‌كان بێت یان ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان له‌پێناو یه‌كڕیزى وڵاته‌،بۆ ئه‌وه‌ى هه‌رێم به‌شێكى ڕاسته‌قینه‌ ودانه‌بڕاوى عێراق بێت هاوشێوه‌ى پارێزگاكانى دیكه‌"،داوایشى له‌"حكومه‌تى هه‌رێم كرد به‌جددى پابه‌ند بێت له‌گه‌ڵ ناوه‌ند وڕێككه‌وتنه‌كه‌ له‌سه‌ر ئه‌رزى واقیع جێبه‌جێبكات".
    ئاماژه‌یشیدا"له‌پێشینه‌كانى لیژنه‌ى كشتوكاڵى له‌یاساى بوودجه‌دا كۆنترۆڵكردنى ده‌روازه‌ سنوورییه‌كانه‌ بۆ ئه‌وه‌ى سه‌لامه‌تى ئاسایشى خۆراك بۆ هاوڵاتى عێراقى ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین وپاڵپشتى به‌رهه‌مى خۆماڵى بكه‌ین به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى په‌یوه‌ستن به‌جومگه‌كانى سامانى ئاژه‌ڵ".
    پێشووتریش،پارتى دیموكراتى كوردستان ڕێككه‌وتنێكى سه‌ره‌تایی له‌باره‌ى بوودجه‌ى ساڵى 2021 ڕاگه‌یاند.
    دانا جه‌زا په‌رله‌مانتارى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌سه‌ر پارتى دیموكراتى كوردستان بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ڕێككه‌وتنه‌كه‌ بریتییه‌ له‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێم ونیوه‌ى داهاتى ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان ڕاده‌ستى حكومه‌تى فیدڕاڵى بكرێت".
    جه‌زا وتیشى"ڕێككه‌وتنه‌كه‌ بریتییه‌ له‌هه‌نارده‌كردنى نه‌وت به‌ته‌نها له‌ڕێگاى كۆمپانیاى سۆمۆ وپشكى هه‌رێمیش له‌بوودجه‌ى له‌سه‌دا 12.67 ده‌بێت".