وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ به‌پێویستى ده‌زانێت لیژنه‌یه‌ك دروستبكرێت بۆ به‌دواداچوونى ده‌رئه‌نجامه‌كانى كۆنگره‌ى كوه‌یت

  • 6-12-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

     
    فوئاد حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌پێویستى دروستكردنى لیژنه‌یه‌ك بۆ به‌دواداچوونى ده‌رئه‌نجامه‌كانى كۆنگره‌ى كوه‌یت.
    ئه‌حمه‌د سه‌حاف وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ له‌گه‌ڵ نایف فه‌لاح  موبارك حه‌جره‌ف ئه‌میندارى گشتى ئه‌نجومه‌نى هاریكارى كه‌نداو گفتوگۆیانكرد له‌باره‌ى ژماره‌یه‌ك دۆسییه‌ى په‌یوه‌ست به‌عێراق"،جه‌ختیشیكرده‌وه‌"له‌پێویستى دروستكردنى لیژنه‌یه‌ك بۆ به‌دواداچوونى ده‌رئه‌نجامه‌كانى كۆنگره‌ى به‌خشه‌رانى كوه‌یت وهه‌ماهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ بانكى نێوده‌وڵه‌تى".
    به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ دووپاتیكرده‌وه‌"ده‌بێت میكانزمێكى كارى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نى هاریكارى په‌یره‌وبكرێت".