به‌غدا-اه‌ع-حسێن عه‌مار
و:سۆما جاف
حه‌سه‌ن نازم وته‌بێژى به‌ناوى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران دووپاتیكرده‌وه،هه‌وڵى بێووچان ده‌درێت بۆ ته‌واوكردنى پرۆژه یاساى بووجه‌ى گشتى ساڵى داهاتوو.
نازم بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،ڕایگه‌یاند"هه‌وڵێكى بێووچان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى داراییه‌وه ده‌درێت بۆ ته‌واوكردنى ده‌قى بوودجه‌ى ساڵى داهاتوو بۆ ئه‌وه‌ى ڕه‌وانه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بگرێت تاوه‌كو ده‌نگى له‌سه‌ر بدرێت".
هیوایشى خواست دۆسییه‌ى بوودجه له‌دانیشتنى سێشه‌ممه‌ى داهاتووى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران یه‌كلابكرێته‌وه،ڕوونیكرده‌وه چه‌ند پله‌ى دامه‌زراندن هه‌ن له‌كاتى په‌سه‌ندكردنى بوودجه وله‌پێشینه‌ى حكومه‌ته دابه‌شى بكاته سه‌ر كه‌سانى شایسته.