حه‌لبوسى و باڵیۆزى ئه‌مریكا پته‌وكردنى په‌یوه‌ندیه‌كان له‌بوارى ئاسایش و ئابورى تاوتوێى ده‌كه‌ن

  • 6-12-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

     
    محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمڕۆ یەکشەممە،له‌گه‌ڵ ماتیۆ تۆلەر باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق پته‌وكردنى په‌یوه‌ندیه‌كان له‌بوارى ئاسایش و ئابورى تاوتوێى ده‌كات  
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆك په‌رله‌مان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی کرد لە ماتیۆ تۆلەر باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق ،لە دیدارەکەدا تاوتوێی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵات کرا، لەگەڵ پتەوکردنی هاریکاری لە بوارەکانی ئەمنی و ئابوری، گفتوگۆش کرا سەبارەت بە دۆسیەی ئاوارەکان، جه‌ختیش کرایەوە لەسەر بەردەوامی پشتیوانییەکان بۆ گەرەنتی گەڕانەوەی ئاسایش بۆ ناوچەکانیان، لەگەڵ تاوتوێ کردنی چەند پرسێکی تری جێی بایەخی هاوبەش.
    به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ هەر لە دیدارەکە باڵیۆزی ئەمریکا پابەندبوونی ئەمریکای نیشاندا بە پتەوکردنی هاوبەشی و قوڵکردنەوەی هاریکاریەکانی لەگەڵ گەلی عێراق، جه‌ختی کردەوە لەسەر هاریکاری کردنی عێراق لەڕوی ئاسایش و سەقامگیریەوە.