ڕاوێژكارى كازمى:پلاندانانى دارایی چاره‌نووسى سێ مانگى داهاتوو دیاریده‌كات

  • 6-12-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع-سائر جه‌بار

     و:سۆما جاف
     
    موزهر محه‌مه‌د ساڵح ڕاوێژكارى سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كاروبارى دارایی،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌،پلاندانانى دارایی چاره‌نووسى سێ مانگى داهاتوو دیاریده‌كات. 
    ساڵح له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"پلاندانانى دارایی چاره‌نووسى سێ مانگى داهاتوو دیاریده‌كات هه‌ر ده‌ستپێكى یه‌كى كانوونى دووه‌م"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"هه‌مووان چاوه‌ڕوانى پلاندانانى دارایی ده‌كه‌ن بۆ زانینى چۆنێتى دیاریكردنى خه‌رجیی وداهاته‌كان وچاره‌سه‌ركردنى كورتهێنان ئه‌گه‌ر هات وهه‌بووبێت". 
    وتیشى"ده‌ربازبوون له‌قه‌یرانى دارایی پشت ده‌به‌ستێت به‌دابینكردن وفشارخستنه‌سه‌ر خه‌رجییه‌كان وفراوانكردنى داهات ودانانى پێشینه‌كان به‌شێوه‌یه‌كى دروست بۆ ئه‌وه‌ى شته‌كان ئه‌گه‌ر فشارخستنه‌سه‌ر وبه‌قیستكردنیان هه‌بێت".
    له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى ئایا عێراق دووباره‌ په‌نا بۆ قه‌رز ده‌بات بۆ پڕكردنه‌وه‌ى كورتهێنان ساڵح ڕوونیكرده‌وه‌"قه‌رزكردن پشت به‌یاساى بوودجه‌ ده‌به‌ستێت وبه‌یاساییه‌ك له‌ئه‌نجومه‌نى نویِنه‌ران دیاریده‌كرێت"،وتیشى"پرۆسه‌ قه‌رزكردنیش سنوورداره‌"،ئاماژه‌یشیدا"مه‌ترسییه‌كه‌ له‌وه‌دایه‌ پشت به‌یه‌ك داهات به‌ته‌نهایی ببه‌سترێت ئه‌ویشى نه‌وت كه‌نرخه‌كه‌ى له‌ده‌ره‌وه‌ دیاریده‌كرێت".