به‌غدا-اه‌ع
به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار و نورى مالكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا جه‌ختده‌كه‌نه‌وه له‌گرنگى رەخساندنی کەشێکی لەبار بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى داهاتوو.
نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سەرۆکایه‌تى کۆمار،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،له به‌یانامه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:" ساڵح لە بەغدا پێشوازیکرد لە نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و لەبارەی دۆخی سیاسی و یئەمنی و یٔابووری وڵات گفتوگۆکرا".
له دیداره‌كه جەختکرایەوە لە گرنگی بەهێزکردنی سەقامگیری و یئاسایشی وڵات و رەخساندنی کەشێکی لەبار و گونجاو و گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ یئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی داھاتوو بە پاک و بێگەردی دوور لە ساختەکاری و فرتوفێڵ".
هەر دولا دۆخی ئابووری و تەندروستی وڵات و پێویستی خستنەگەڕی هەوڵی زیاتر و پێویست گفتوگۆی لەبارەوەکرا بۆ بەرەنگاربوونەوەی قەیرانی ئابووری و چارەسەرکردنی لێکەوتەکانی پەتای کۆرۆنا لە رووی تەندروستی و ئابووری و زامنکردنی سەلامەتی هاووڵاتیان.