به‌غدا-اه‌ع-نور زه‌یدى
و:سۆما جاف
لیژنه‌ى دارایی نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،ڕایگه‌یاند،ڕێككه‌وتنى واژۆكراوى نێوان حكومه‌تى فیدڕاڵى وهه‌رێمى كوردستان هه‌ردوو دۆسییه‌ى نه‌وت وده‌روازه‌كانى گرته‌وه،دووپاتیشیكرده‌وه ڕێككه‌وتنه‌كه دادگه‌رانه‌یه بۆ هه‌ردوولا.
ئه‌حمه‌د سه‌فار بڕیارده‌رى لیژنه‌ى دارایی بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ڕێككه‌وتنى واژۆكراوه نێوان حكومه‌تى فیدڕاڵى وهه‌رێمى كوردستان دادگه‌رانه وپابه‌ندییه،چونكه له‌لایه‌ن هه‌ردوو حكومه‌ت واژۆ ده‌كرێت"،ڕوونیشیكرده‌وه"ڕێككه‌وتنه‌كه دۆسییه‌ى نه‌وت وده‌روازه‌كان ده‌گرێته‌وه".
وتیشى"له دۆسییه‌ى نه‌وت هه‌موو به‌رهه‌مهێنان وهه‌نارده‌كانى نه‌وتى هه‌رێم هه‌ژمارده‌كرێت وپشكى كۆمپانیاكان لێى دوورده‌خرێته‌وه،و250هه‌زار به‌رمیل ڕۆژانه ده‌مێنێته‌وه ڕاده‌ستى كۆمپانیانى سۆمۆ ده‌كرێت،له‌پاڵ له‌سه‌دا 50ى داهاتى ده‌روازه سنوورییه‌كان به‌پێى یاساى كارگێڕى دارایی،به‌رامبه‌ر دیاریكردنى پشكى هه‌رێم له‌بوودجه‌ى فیدڕاڵى وله‌خه‌رجى كردارى به‌ڕێژه‌ى له‌سه‌دا 12.67ده‌بێت".
دوێنێ شه‌ممه،پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ڕێككه‌وتنێكى سه‌ره‌تایی له‌باره‌ى بوودجه‌ى ساڵى 2021 ڕاگه‌یاند.
دانا جه‌زا په‌رله‌مانتارى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌سه‌ر پارتى دیمو‌كراتى كوردستان بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ڕێككه‌وتنه‌كه بریتییه له‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێم ونیوه‌ى داهاتى ده‌روازه سنوورییه‌كان ڕاده‌ستى حكومه‌تى فیدڕاڵى بكرێت".
جه‌زا وتیشى"ڕێككه‌وتنه‌كه بریتییه له‌هه‌نارده‌كردنى نه‌وت به‌ته‌نها له‌ڕێگاى كۆمپانیاى سۆمۆ وپشكى هه‌رێمیش له‌بوودجه‌ى له‌سه‌دا 12.67 ده‌بێت".