به‌غدا-اه‌ع
فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە له‌گه‌ڵ عه‌بدوله‌تیف زیانی هاوتا به‌حره‌ینییه‌كه‌ى چالاکكردنه‌وه‌ى یاداشتی لێکتێگەیشتنى تایبه‌ت بۆ ڕاوێژی سیاسی تاتوێكرد.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف وته‌بێژى وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه ڕایگه‌یاند ، "فوئاد حسێن كه بە سەردانێکی فەرمی له به‌حره‌ینه، بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی دیالۆگی مه‌نامه، ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ عه‌بدوله‌تیف زیانی كۆبوه‌وه و خواستی عێراق بۆ زیادکردنی خێرایی هاوکاری دولایەنە لە ئاستی جۆراوجۆری سیاسی و ئابوری و تەندروستی دوپاتكرده‌وه.
فوئاد حسێن داوای لە بەرەی بەحرەینی کردوە، کە کۆبونەوەی لیژنە هاوبەشەکان بکەن و یاداشتی لێکتێگەیشتن بۆ ڕاوێژی سیاسی نێوانیان چالاک بکەن، لە چوارچێوەی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردو وڵات.