وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى:پابه‌ندبوون به‌ڕێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان له‌ماوه‌ى هه‌فته‌كانى ڕابردوو كه‌مبۆته‌وه‌

ناوخۆ
  • 4-12-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

     
    وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وژینگه‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینى،دووپاتیكرده‌وه‌ پابه‌ندبوون به‌ڕێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان له‌ماوه‌ى هه‌فته‌كانى ڕابردوو كه‌مبۆته‌وه‌.
    دكتۆر سه‌یف به‌در وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"مه‌ترسى كۆرۆنا هێشتا ماوه‌ به‌تایبه‌ت له‌چوونه‌ نێو وه‌رزى زستان"،وتیشى"وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى پێشبینى به‌رزبوونه‌وه‌ى ژماره‌ى توشبووان ده‌كات له‌سایه‌ى پابه‌ندنه‌بوونى هاوڵاتیان به‌ڕێنماییه‌كانى خۆپارێزى".
    به‌در به‌پێویستیشى زانى ئاستى هۆشیاركردنه‌وه‌ى هاوڵاتیان زیاتر بكرێت وهه‌روه‌ها ئاشنابكرێنه‌وه‌ به‌وه‌ى مه‌ترسییه‌كان كۆرۆنا هێشتا به‌رده‌وامى هه‌یه‌".