شاندێکی کوردستان لەبەغدایە بۆ تاوتوێی دەستەبەرکردنی شایستە داراییەکانی ھەرێم

  • 3-12-2020, 00:00
  • +A -A

     اەع-ھەولێر-سۆما جاف

    سەمیر ھەورامی وتەبێژی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم،ئەمڕۆ پێنجشەممە،ئاشکرایکرد شاندێکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدایان کردووە بەمەبەستی دەستەبەرکردنی شایستە داراییەکانی ھەرێمی کوردستان.
    ھەورامی لەلێدوانێکی بۆ ئاژانسی ھەواڵی عێراقی(اەع)،ڕایگەیاند" شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان  سەردانی بەغدایان كرد ، بڕیارە‌ لە گەڵ لایانە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدراڵ کۆببنە‌وە‌ بەمەبەستی دەستەبەرکردنی شایستە داراییە‌كانی هەرێمی کوردستان و موچەی فەرمانبەران"، ئەوەیشی خستەڕوو" بڕیاریشە لەگەڵ حکومەتی عێراق لەبارەی ناردنی 320 ملیار دینارەکە،و بوودجەی ساڵی 2021  گفتوگۆ بکەن".
    لای خۆیەوە بەختیار حاجی بەڕێوبەری کاروباری بەدواداچوون وپەیوەندییەکان لەنوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێم لەبەغدا لەلێدوانێکی بۆ ئاژانسی ھەواڵی عێراقی(اەع)،دووپاتیکردەوە" شاندی ھەرێم بەسەرۆکایەتی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی ھەرێم وهەر یەکە لە خالید شوانی، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری بەغدا و عەبدولحەکیم خەسرۆ، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەندامانی شاندەکەن".