به‌غدا-اه‌ع
به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه حکومه‌ت خۆی هه‌ڵده‌ستێ به کڕین و دابه‌شکردنی ڤاکسینه‌که به خۆڕایی به‌سه‌ر هاووڵاتیاندا.
د. بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار، لەمیان وتاره‌كه‌ى له خولی نائاسایی كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای كۆرۆنا دووپاتیكرده‌وه ده‌رفه‌تێکی گرنگه لە خولی نائاسایی كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان کۆده‌بینه‌وه له‌پێناو بەرەنگاربوونەوەی پەتای كۆرۆنا که سه‌رجه‌م جیهانی گرتووەته‌وه.
وتیشى، ئەمەش مانای وایه مرۆڤایەتی نه‌ک هه‌ر لە بەرەنگاربوونەوەی مەترسییه‌کانی پەتاكە، بگره له هه‌وڵدان بۆ گه‌مارۆدان و رزگارگردنی گۆی زەوییش لەم پەتا نەگریسە یه‌ک ده‌سته.
ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو لە ووتاری پێشووماندا لە كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان، ئاماژەمان بۆ ئەوە كرد كە بوونی پەتاکه له‌هه‌ر پنتێکی ئەم جیهانەدا، واتای ئەوەیە كە مرۆڤایەتی به‌گشتی لەژێر هەڕەشەیەكی گەورەدایه،ئه‌مه‌ش به‌و مانایه‌دێت كە ئێشوئازارەكانمان هاوبەشن، بۆیە پێویستە دۆزینەوەی چاره‌سه‌ریش هاوبەش بێت، بۆیه مایەی خۆشحاڵییە كە ئەم كۆبوونەوەیە جەخت لە کۆده‌نگییه‌کی سه‌رانسه‌ری دەكاتەوە بۆ دۆزینەوەی رێگە چارەی هاوبەش بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتاكە.
باسى له‌وه‌یشكرد،ئەم كۆبوونەوەیە هاوكاتە لەگەڵ هەوڵی هه‌موو وڵاتانی دنیا و كۆمپانیا و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانی دیکە سه‌باره‌ت به دۆزینه‌وه‌ی زیاد له ڤاکسینێک بۆ کۆتای هێنان به‌م په‌تایه،بۆیه پێویسته كاری لەپێشینە ده‌سته‌به‌رکردنی ڤاکسین و چاره‌سه‌ر بێت، به‌جۆرێک بە ئاسانی بگاته دەستی هەموو وڵاتان و سەرجەم مرۆڤایەتی، زۆر گرنگیشە لە دابینكردنی پێداویستییەكانی چاره‌سه‌ر و ڤاکسیندا، دادپه‌روه‌ری ره‌چاو بکرێت و دوور بێ له ململانێی سیاسی بازرگانی پێوه‌کردن، لێره‌وه گرنگه ده‌ستکورتی هه‌ندێ وڵات له رووی ئابوورییه‌وه له‌به‌رچاو بگیرێت و ئاماده‌کاری ته‌واو بکرێ که ڤاکسینه‌که به‌خێرایی بگاته زۆربه‌ی وڵاتان که هه‌ندێکیان ته‌نانه‌ت توانای گواستنه‌وه و دابه‌شکردنیشیان نییه.
سه‌رۆك كۆمار ئه‌وه‌یشى وت "سه‌ره‌ڕای سه‌ختی دۆخی دارایی له عێراقدا حکومه‌ت خۆی هه‌ڵده‌ستێ به کڕین و دابه‌شکردنی ڤاکسینه‌که به خۆڕایی به‌سه‌ر هاووڵاتیاندا،ئێمە له عێراق زیاتر لە ١٧ ساڵە لە دژی تیرۆرستان دەجەنگین و تا ئێستاش به‌رده‌وامین، لێكەوتەكانی ئەم جەنگە و سیاسه‌ته‌کانی رژێمی پێشووی عێراق، زیانی گەورەی بە ژێرخانی ئابووری بە تایبەتی که‌رتی تەندروستی و نەخۆشخانەكان گەیاندووە که ئه‌م دۆخه هاوکاته له‌گه‌ڵ داڕمانی نرخی نه‌وت، وه‌ک زانراویشه نه‌وت تاکه سه‌رچاوه‌ی داهاتی ده‌وڵه‌ته،بۆیه چاومان له پشتیوانی ئه‌و وڵاتانه‌یه که ڤاکسینه‌که بۆ هه‌موو جیهان به‌رهه‌م دێنن، گرنگه که ئه‌م دۆخه‌مان له‌به‌رچاو بگیرێت و هاوکاریمان بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش به‌شێک بین له سه‌رکه‌وتنی جیهان به‌سه‌ر په‌تاکه‌دا،وێڕای سنورداری تواناکانمان، تا رادەیەك سەركەوتوو بووین لە گه‌مارۆدانی پەتاكەدا، هه‌وڵ و قوربانی پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و ئاستی هۆشیاری هاووڵاتییان، شانبه‌شانی پشتیوانی نێودەوڵەتیی و وڵاتانی دۆست یارمه‌تیده‌رمان بوون،هه‌رچه‌نده توانیومانه تا راده‌یه‌ک رێگه له كاریگەرییە خراپەکانی پەتاكە بگرین، به‌ڵام هێشتاکه‌ش هەڕەشەیەكی جددییه و ئه‌مه‌ش وامان لێ ده‌کات له‌گه‌ڵ دۆسته‌کانمان کاری لێبڕاوانه بکه‌ین بۆ دابینكردنی ڤاکسین بۆ هاووڵاتییەکانمان،بەلامانەوە گرنگە ئەم كۆبوونەوانه دەرئەنجامێكی باشیان لێ بكەوێتەوە، له‌پێناو برەودان بە كارەكانی رێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کانی، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ڤاکسینەکە بۆ هەموو ئەوانە دابین بكەن كە پێویستیان پێیەتی.
سه‌رۆك له‌درێژه‌ى قسه‌كانى وتى لە پاڵ ئەم گەشبینییەی ئێستاماندا، جەختده‌که‌ینه‌وه که دابینکردنی ڤاکسین سه‌ره‌ڕای گرنیگەکه‌ی، به‌ته‌نیا بەس نییە بۆ دڵنیابوونی تەواو سەبارەت بە ئایندەی مرۆڤایه‌تی، کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی پێویستی به سیاسه‌تێکی دروست و یه‌کلاکه‌ره‌وه هه‌یه که پارێزگاری له ژینگه بکات و ژیانی مرۆڤایه‌تی له‌مه‌ترسی پیس بوون بپارێزێت، چونکه پارێزگاری له هه‌ساره‌ی زه‌وی به‌رپرسیارێتیه‌کی هاوبه‌شه و قابیلی چاوپۆشی لێکردن نییه،نەتەوە یەكگرتووەكان دەتوانێت لەم پرسه‌دا یارمەتیدەر بێت، له‌پێناو ئامادەسازی و گفتوگۆیەكی سه‌رانسه‌ری بۆ گەیشتن بە رێككەوتنێک که مه‌به‌ست لێی پارێزگاری کردن بێت لە ژیانی مرۆڤایه‌تی.
سه‌رۆك كۆمار له‌كۆتایی قسه‌كانى ڕایگه‌یاند،سوپاسی بێ پایانی خۆم ئاڕاستەی دەستەی سەرۆكایەتی كۆمەڵەی گشتی و ئەمینداریەتی گشتی و هەموو ئەوانە دەكەم كە كاریان بۆ رێكخستنی ئەم كۆبوونەوەیە كردووە،هیوای سەلامەتی و چاكبوونەوەی خێرا بۆ هەموو بەركەوتووانی پەتای كۆرۆنا لە هەموو شوێنێكی ئەم جیهانە دەخوازم،هیوامە هەمووتان ساغ و سەلامەتبن و جیهان زوو بە زوو بگەڕێتەوە دۆخی سرووشتی جاران و خەڵك ئازادانە بكەونەوە جموجۆڵ و كاركردن و گەشت و گەڕانی خۆیان و بە ئارامی و دڵنەواییەكی تەواوەوە درێژە بە ژیانی ئاسایی خۆیان بدەن.