به‌غدا-اه‌ع
ماسیۆ تۆله‌ر باڵیۆزى ئه‌مریكا له به‌غدا،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،جه‌ختیكرده‌وه به‌رده‌وامه له ئه‌رك و چالاكیه‌كانى به پاڵپشتى كردنى تیمێكى دبلۆماتیى و راوێژكارى.
تۆله‌ر له به‌یانامه‌یه‌كدا كه وێنه‌یكى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:"زۆرێك له هاورێیانى عێراقى بۆ پرسیاركردن له باره‌ى ئه‌و ڕاپۆرته رۆژنامه‌وانیانه‌ى كه باس له كه‌مكردنه‌وه‌ى ژماره‌ى فه‌رمانبه‌ران له باڵیۆزى ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له به‌غدا".
له به‌یانامه‌كه ئاماژه‌به‌وه‌كرا" دڵنیایان ده‌كه‌مه‌وه له ئه‌نجامدانى ئه‌ركه‌كانم به شێوه‌یه‌كى ئاسایى له باڵیۆزخانه،ئه‌و ئه‌ركه‌ش به پاڵپشتى كردنى تیمێكى دبلۆماتى و راوێژكارى ئه‌مریكى بۆ سوپاى عێراقى".