بهغدا-اهع
بهرههم ساڵح سەرۆک کۆمار جەختدەکاتەوە لە گرنگی پشتیوانیکردن لە هونەرمەندان و چالاککردنی بزوتنەوەی رۆشنبیری.
نوسینگهى راگهیاندنى سهرۆكایهتى كۆمار ،ئەمڕۆ پینجشەممە،له بهیانامهیهكدا كه وێنهیهكى دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) كهوتووه رایگهیاند:" ساڵح لە کۆشکی سەلام پێشوازیکرد لە ژمارەیەک هونەرمەندانی سلێمانی و بەغدا، کە بەشدارن لە کۆڕبەندی شەوانەی سلێمانی کە بەڕێوبەرایەتی سینەما و شانۆ بە هاریکاری لەگەڵ بەڕێوبەرێتی گشتی رۆشنبیری و هونەر لە سلێمانی و کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی کورد رێکیخستووە".
سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە"لە پێویستی پشتیوانی لە هونەرمەندان و ئەدیبان لە تەواوی بوارەکانی رۆشنبیری و ئەدەب و پەرەپێدانی کۆڕبەند و فیستیڤاڵە رۆشنبیرییەکان و هاریکاریکردن لە نێوان دامەزراوە رۆشنبیرییەکانی بەغدا و هەرێمی کوردستان لەپێناو دەوڵەمەندکردنی جوڵانەوەی رۆشنبیری لە وڵات".
ھاوکات سەرۆک كۆمار گوێی گرت بۆ هونەرمەندان سەبارەت بە دۆخی رۆشنبیری و ئەو کێشانەی رووبەروویان دەبێتەوە، ھەروەھا ھونەرمەندان بەبایەخەوە باسیان لە پێشوازی و پشتیوانی سەرۆک کۆمار کرد لە ناوەندە رۆشنبیری و ئەدەبییەکان".