بهغدا-اهع
د.بهرههم ساڵح سهرۆك كۆمار،ئهمڕۆ پێنجشهممه،جهختیكردهوه له پێویستى دهستهبهركردنى مافهكانى خاوهن پێداویستی تایبەت
نوسێنگهى ڕاگهیاندنى سهرۆكایهتى كۆمار لهڕاگهیهندراوێكدا كهدهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع)كهوتووه،بڵاویكردهوه"سەرۆك بەرهەم لە كۆشكی سەلام لە بەغدا، لە رۆژی جیھانی خاوەن پێداویستی تایبەت پێشوازیكرد لە ژمارەیەك خاوەن پێداویستی تایبەت و بەوردی گوێی گرت لەو كێشە و ئاستەنگانەی کە دێتە بەردەمیان، ھەروەھا بەگرنگییەوە باس لە رێوشوێنی پێویست کرا، سەبارەت بە پشتیوانی و باشتركردنی دۆخی خاوەن پێداویستی تایبەت.
بهپێى ڕاگهیهندراوهكه"لە دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار جەختیكردەوە لە پێویستی خستنەگەڕی ھەموو هەوڵێك لە پێناو پشتیوانیكردنی خاوەن پێداویستی تایبەت لە سەرانسەری وڵات و فەراهەمكردنی یاسای پێویست بۆ دهستهبهركردنى مافەكانیان و قەربوكردنەوە و گەڕانەوەیان دووبارە بۆ نێو كۆمەڵگە و رەخساندنی دەرفەتی پێویست تاوەکو لە دامەزراوەکانی دەوڵەت كار بكەن، ھاوکات ئاماژەیكرد بۆ ئەوەی گرنگە تەواوی دامەزراوەكانی دەوڵەت پابەندن بن بە رێوشوێنی پێویست و تایبەت بە دابینکردنی پێداویستی و مافەكانیان بەپێی پێوەرە كارپێكراوە نێودەوڵەتییەكان".
راگهیهندراوهكه ئهوهیشى خستهڕوو"لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا سەرۆك بەرھەم رایگەیاند وڵات بەهۆی جەنگ و توندوتیژیی و تیرۆر و ناكۆكییە چەكدارییەكان بە درێژایی چەندین ساڵ و دەیەی رابردوو بووە ھۆی ئەوەی ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتیان بە شێوەی جیاجیا کەمئەندام بن و بەداخەوە بەشێکی جەستەیان لەدەست بدەن، ئەمە سەرەڕای ئەوەی تا ئێستاش بەھۆی پاشماوەكانی جەنگ و مین و جۆرەكانی دیکەی تەقەمەنی خەڵکی بێتاوان بەشێکی جەستەیان لە دەستدەدەن، جەختیشیكردەوە لە پێویستی دابینكردنی ناوەندی راهێنانی پێویست و قەرەبووكردنەوەیان بەشێوەیەكی باش كە زامنی ماف و شكۆمەندی تەواوی خاوەن پێداویستی تایبەت بكات".
ڕاگهیهندراوهكه ئاماژهیشیدا"ھەر لە دیدارەکەدا سەرۆك کۆمار بە گرنگییەوە گوێی گرت بۆ ئەندامانی شاندی خاوەن پێداویستی تایبەت و داواكارییە رەواکانیان و ئەو ئاستەنگ و كێشانەی كە رووبەروویان دەبێتەوە، سەرۆک بەرھەم جەختیكردەوە لە پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ دابینکردنی پێداویستییەکان بۆ توێژی خاوەن پێداویستی تایبەت لە رووی یاسایی و ئیدارییەوە و راشیگەیاند لە ئازارەكانیان تێدەگات، بۆیە پشتیوانی تەواوی خۆی بە ھەموو جۆرێک دووپاتکردەوە".