وه‌زاره‌تى ناوخۆ برو‌سكه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا واژۆ ده‌كات بۆ پاڵپشتى كردنى ده‌زگاى هه‌واڵگیرى

ئەمنی
  • 3-12-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
     
    وه‌زاره‌تى ناوخۆ،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،بروسكه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا واژۆكرد بۆ پاڵپشتى كردنى ده‌زگاى هه‌واڵگیرى.
    وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"به‌سه‌رپه‌رشتى وئاماده‌بوونى عوسمان غانمى وه‌زیرى ناوخۆ،به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر،بروسكه‌ى ڕاگه‌یاندنى نیازه‌كان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ وگه‌شه‌پێدانى به‌ریتانیا واژۆكردووه‌ به‌ئاماده‌بوونى جیمیس كلیفرلى وه‌زیرى ده‌وڵه‌ت بۆ كاروبارى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست وباكوورى ئه‌فریقیا".
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئاماژه‌یشیدا"واژۆكردنى بروسكه‌كه‌ به‌هه‌ماهه‌نگى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى پۆلیسى نێوده‌وڵه‌تى وعه‌ره‌بى له‌وه‌زاره‌تى ناوخۆ بووه‌ بۆ پته‌وكردنى هاریكارى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى وپاڵپشتى كردنى ده‌زگاى هه‌واڵگیرى وپته‌وكردنى هاریكارى هاوبه‌ش".
    به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ غانمى له‌په‌راوێزى پرۆتۆكۆڵه‌كه‌ جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌سه‌ر"گرنگى كاركردن بۆ بنبڕكردنى سه‌رچاوه‌كانى تیرۆر وبه‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تاوان به‌هه‌موو شێوازه‌كانیه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئاڵوگۆڕكردنى شاره‌زاییه‌كان".