به‌غدا-اه‌ع
ئاژانسى هه‌واڵگیرى،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،ده‌ستگیركردنى هه‌واڵده‌رى تیرۆرستانى داعش له‌كه‌ركوك ڕاگه‌یاند.
ئاژانسى هه‌واڵگیرى ولێكۆڵینه‌وه‌كانى فیدڕاڵى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"یه‌كه‌كانى له‌به‌ڕێوبه‌رایه‌تى هه‌واڵگیرى پۆلیسى فیدڕاڵى له‌وه‌زاره‌تى ناوخۆ توانییان تیرۆرستێك ده‌ستگیربكه‌ن به‌هاوكارى یه‌كه‌یه‌كى ده‌زگاى هه‌واڵگرى نیشتمانى عێراق له‌شارۆچكه‌ى داقووق له‌پارێزگاى كه‌ركوك له‌ڕێگاى فه‌رمانى دادوه‌رى ده‌زگاى ناوبراو وبه‌پێى بنه‌ماكانى مادده‌ى4ى تیرۆر به‌تاوانى ئه‌ندامێتى له‌ڕێكخراوى تیرۆرستى داعش وه‌ك هه‌واڵده‌رى تیرۆرستان".
وتیشى"به‌پێى پسووڵه‌ى وه‌رگرتنى یاسایی ڕه‌وانه‌ى لایه‌نى داواكراو كرا".